|
په‌رله‌مانتارێكی عێراقییه :لایه‌نه‌كان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی هاشمی‌و موتڵه‌گ
به‌غدا(ئه‌خباریه).. سالم دلی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به لیستی عێراقییه ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌كان ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێش ئه‌نجامدانی كۆبووه‌نه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌ردوو دۆسێی (تارق هاشمی) جێگری سه‌رۆك كۆمار‌و (ساڵح موتڵه‌گ) جێگری سه‌رۆك وه‌زیران چاره‌سه‌ر بكرێت
دلی به(ئاژانسی ئه‌خباریه)ی راگه‌یاند : ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن لیستی عێراقییه به‌وه ڕازیبووه پۆستی وه‌زیری به‌رگری بدرێته (سه‌عدون دلێمی) له‌به‌رامبه‌ردا (ساڵح موتڵه‌گ) پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه عێراقییه سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی (موتڵه‌گ) له‌پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیراندا كه به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، وتیشی:"هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك به(نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، ناتوانێت ئه‌و ڕێكه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. |